پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری به‌رده‌م كێشه‌كانی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكه‌ن كه به‌هۆی پڕۆژه‌كه‌وه زیانمه‌ند ده‌بن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ره بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م شاڕێی بابان به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار‌و ١١ ئه‌ندام و چاودێرێک پێکبهێنرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه مافی یاسایی فه‌رمی سه‌لمێنراویان له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێیه هه‌یه، له‌لایه‌ن كشتوكاڵ و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كانی تره‌وه هه‌ر دامه‌زراوه و كه‌لوپه‌ل و سه‌رخانێكی سه‌ر ئه‌و شاڕێیه كه به‌ر رێیه‌كه ده‌كه‌ون مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه ده‌خه‌مڵێنرێت و قه‌ره‌بووی خاوه‌ن ماف ده‌كرێته‌وه، هه‌مو كڕین و فرۆشتنێكیش به‌و موڵكانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شاڕێی بابان قه‌ده‌غه‌یه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممە ١١ی تەمووز بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی حكومی و حزبی، بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دانرا، كە بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان كرا و لە ڕابردووش‌دا لە ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانرا.
دەقی بڕیارەکان: