وەزارەتی كارەبای هەرێم: بە مەرج کارەبا دەدەینە عێراق

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند" بەو مەرجە كارەبا دەدەینە بەغدا كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان نەبێت".

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" زانیاریمان پێ گەیشتوە کە حکومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەک وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کردوە بەڵێنمان داوە بە مەرج ڕێگە پێدانەکە بە بەغدا بدەین".

 

وتیشی" نابێت ئەو کارەبا پێدانە ھیچ کاریگەریەکی لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و بەغداش سوتەمەنی بۆ یەکە لەکارکەوتوەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین بکات و کارەباکە لەو یەکانەوە ببات".

 

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم باسی لەوەشکرد: ھەرچەندە ئەو یەکانەی لەکار کەوتون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەرکات حکومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێ کرد و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش رەزامەند بون، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت.



AM:11:35:08/08/2020