بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێك بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێكرا بۆ سلێمانی".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی (یـ . ر . خ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی".
ئەوەش هاتووە: بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لە سنوری هەرێمی کوردستان لە بناری قەندیل سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە و لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەشەوە فیشەکێک بەر ڕومەتی چەپی کەوتووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.