وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" له مانگی تەمموزی رابردودا داهاتی نهوت گهیشتۆته سێ ملیارو ٤٩١ ملیۆن و ٧٦٧ هەزار دۆلار".
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئاب بڵاوکراوەتەوە، تیایدا عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستەوە بڕی ٨٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ٣٨١ بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە، بەڵام لە کێڵگەکانی شاری کەرکوکەوە بڕی ٢ ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ١٥ بەرمیل بۆ سەر بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە کراوە، لە کاتێکدا بڕی ٢٦١ هەزار و ٨٩٤ بەرمیلیش بە تانکەر بۆ وڵاتی ئوردون هەناردە کراوە.
ئەوەشهاتووە، كۆی گشتی بڕی نەوتی هەناردەكراو لەمانگی تەمموزی رابردودا گەیشتۆتە ٨٥ ملیۆن و ٦٦٣ هەزارو ٢٩٠ بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشتووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەو بڕە نەوتەی کە لە مانگی ڕابردوودا فرۆشراوە، بڕی سێ ملیار و ٤٩١ ملیۆن و ٧٦٧ هەزار دۆلار داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەستەبەرکردووە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە" نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا ٤٠ دۆلار و ٧٦ سەنت بووە".