سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون

هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ چوارشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە سێ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ”قانێع بەهرامی“ تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عەلی ڕەنجبەر خەڵکی گوندی میانەی مەریوان و کۆڵبەرێک بە ناوی ”ناجی“ خەڵکی گوندی ”وسنە“ی مەریوان ڕاگەیەندراوە. 

ئەو سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.

PM:02:40:27/08/2020