گەنجێک لەڕووباری سیروان خنکا

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ دانیشتووی قەزای کەلار لە ڕووباری سیروان دەخنکێت و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەرگری شارستانی کەلار ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەنی ٢٤ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن کەوتوەتە نێو ئاوی ڕوباری سیروان و خنکاوە، لە ئێستاشدا تیمەکانمان بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن".

 

ئەمە سێیەمین حاڵەتە کە ئەمڕۆ لە ئاوەکانی هەرێمی کوردستاندا دەخنکێت، هەر ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن ١٨ ساڵ لە روباری خابیردا لە قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دھۆك خنكا.



PM:09:38:28/08/2020