سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت" ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای په‌رله‌مانتاران بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ئێمه ده‌ستێكی سیاسی له پشتبوو ، وهپیلانێكیشی له‌پشت بوو، پیلانه‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئه‌و حیزبانه‌ی كه له‌ده‌سه‌ڵاتن فشارێكی زۆریان خستۆته سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانیان كه‌نابێت ئه‌مجاره واژۆی بكه‌ن".
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئه‌و یاداشته له‌سه‌ر بنچینه‌و بنه‌مای ئه‌وه هات كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووجاره به 50 ڕۆ ژموچهیهك ده‌دات به‌لێبڕینی 21%و به‌ره‌و سه‌رتریش، ئێمه له‌ڕابردوودا داوامانكردووه كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی چونكه ئه‌وانه زیاتر به‌رپرسیارن له‌م بابه‌ته له‌هه‌ركه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هۆڵی په‌رله‌مان و ڕوونكردنه‌وه بۆ په‌رله‌مانتاران و بۆ ڕای گشتی بده‌ن له‌وێوه. ئێمه چه‌ند یاداشتێكمان پێشكه‌ش كردله 27/5وه، وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له 28/ 6 یاداشتێكی ترمان پێشكه‌شكرد دیسان ئه‌ویشیان وه‌ڵام نه‌داوه‌ته‌وه، من بۆخۆم وه‌كو سه‌رۆكی فراكسیۆن چه‌ندجار داوامكردووه بابه‌تێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵك به‌گشتییه‌وه هه‌بێت 24 كاتژمێر بیخه‌ینه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه ، وه‌ڵامیان نه‌داومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها پرسیاركراوه له ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌مووچه و سه‌باره‌ت به‌داهات و ئه‌م لێبڕینه له لایه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان به‌تایبه‌تی ئۆپۆزیسۆنه‌كان به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی باوهڕپێكراوییان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، ئێمه ناچاربووین ڕێكاری تر بگرینه‌به‌ر، وه بچینه قۆناغێكی تر كه‌قۆناغی پرساندنه، بیرمان له‌وه كردووه كه پرساندن پێویستی به ڕێژه‌ی 1/5 هه‌یه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی یاسایی كۆبوویهوهكه 23 كه‌س پێویسته به‌ڵام 24 كه‌سیش واژۆیكردووه به‌ڵام به هه‌ندێك پاساوی بێ بنه‌ما و پاساوی لاواز ئه‌م یاداشته‌ی ئێمه ڕه‌تكرایه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان ،وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش هه‌ندێك لێدوانی داوه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن هه‌مووی له‌ڕووی شكلییهوهیه. هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌ی كه كراوه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، زۆربه‌ی زۆری به‌م ڕێكارانه تێپه‌ڕیووه و جێی خۆیشی گرتووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه به‌ڵام سه‌یره بۆ ئه‌مه گه‌ڕێنرایه‌وه كه به‌ڕای ئێمه ده‌ستێكی سیاسی له پشتبوو ، وهپیلانێكیشی له‌پشتبوو".
عه‌بدولستار مه‌جید ڕونیكرده‌وه: پیلانه‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئه‌و حیزبانه‌ی كه له‌ده‌سه‌ڵاتن فشارێكی زۆریان خستۆته سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانیان كه‌نابێت ئه‌مجاره واژۆی بكه‌ن، وه ده‌رفه‌تێكیان هێناوه‌ته پێش كه‌دووباره پێویست بكات ئێمه واژوو كۆبكه‌ینه‌وه، مه‌رج نییه ئه‌وانه هه‌موویان بتوانن واژۆ كۆبكه‌نه‌وه له‌به‌ر بارودۆخی ناوخۆی حیزبه‌كه‌یان و ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌سه‌ریانه به‌داخه‌وه. من سوپاسی ئه‌وان ده‌كه‌م كه له 23/08/2020 ئه‌م یاداشته‌یان واژۆكرد به‌ڕاستی هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسانه‌و مهردانهبوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا له ده‌سه‌ڵات به‌شداربوون و واژووشیان كردووه به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ حیزبه‌كانیان فشارێكی زۆریان لێ‌كردن كه ده‌بێت پاشگه‌زبنه‌وه و نابێت ئه‌مجاره واژووی بكه‌نه‌وه ئه‌م پیلانه‌یان گێڕا بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، ئه‌و بڕوبیانوانهی وه ئه‌و پاساوانه‌ی كههێنابوویانهوه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئهویاداشتهی ئێمه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و پێویستیانه‌ی كه هه‌بووه له‌پرسیاركردن له‌به‌دواداچوون، له‌یاداشت پێشكه‌ش كردن، له داواكردن بۆ بانگهێشت كردن و ڕوونكردنهوهدان هه‌موو ئه‌و قۆناغ و بیانوانه‌ی كه ئه‌وان باسیانكردووه، وه‌هه‌رخۆی حكومه‌ت له ڕۆژنامه‌ی "وه‌قایع" بڵاویكردۆته‌وه كه له 20% ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیووه ئه‌وانه هه‌مووی پێوه هاوپێچكراوه ئێمه ئامادهمانكردووه.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ وتیشی" هه‌ڵه‌ی شكلی له سیاغهكهیهتی، له وشهیهكیهتی له‌و بابه‌تانه‌یه ئه‌گه‌رنا بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه په‌سه‌نده. له‌ڕووی یاساییه‌وه دوو به‌شی هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به شكلایاتهوه هه‌یه و ئه‌وی تریان په‌یوه‌ندی به بابه‌تی بوونی بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یتوانی بهتهلهفونێك ئێمه ئاگاداربكاته‌وه و بڵێت واژۆكانتان یاساییه واته ژماره‌ی یاسایی پێكهێناوه به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگانه بهێننه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌من ده‌كات به‌ڵگه بهێنمه‌وه كه حكومه‌ت له 21% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیووه، خۆ ئێستا له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت به‌ڵگه‌كان هاوپێچ بكه‌ن كه‌حكومه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ی داوه .من ڕۆژنامهكهشم بۆ هاوپێچ كردووه. یاخود ده‌ڵێت ده‌بێت ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكرێت، باشه هه‌ر یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت مه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناگرێته‌وه؟! ئێمه ئه‌مجاره ئه‌م بیانوانهشمان بڕیووه من ده‌ڵێم به‌ڕاستی پاساوه‌كانیان لاوازن بیانووه‌كانیان بێ بنه‌مایه. ئه‌گه‌ر ئێمه 22 واژۆمان بكردایه ئه‌و كات ده‌یتوانی بڵێت یه‌ك واژۆتان كه‌مه كه‌ئه‌مه بنه‌مایه".
"چوار خاڵیان نوسیووه بۆڕهتكردنهوهی یاداشتهكهمان، یه‌كێكیان ده‌ڵێت نابێت ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت ده‌بێت ئاراسته‌ی سه‌رۆكی بكه‌ن، وتمان باشه. یه‌كێكی تر له خاڵه‌كان ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه جیا بكه‌نه‌وه چونكه هه‌ر كه‌سێكیان ژماره‌یه‌كی یاسایی پێویسته بۆ بانگهێشت كردن ، باشه 1/5 پێویسته بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵام 1/6 پێویسته بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه ده‌كاته 23 و 24 كه‌س ئایا ئه‌مه به ئه‌ندازه‌ی پێویست نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تریش كه 10 كه‌سی پێویسته!؟ ئایا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌لانییه."عه‌بدولستار مه‌جید سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ داوای په‌رله‌مانتاران به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه"
هه‌فته‌ی پێشوو عه‌باس فه‌تاح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان لهوتووێژێكی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ په‌یوه‌ندی به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری داراییه‌وه نیه ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه به‌رپرسیاره به‌ڵام ئه‌وه‌ی واژۆكانی كۆكرده‌وه له‌و بپرسن بۆچی وابووه ئایا له‌به‌ر بابه‌تی حیزبایه‌تی بووه؟ عه‌بدولستار مه‌جید كه‌خۆی هه‌ستاوه به‌كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكان له‌وه‌ڵامدا وتی" سه‌ره‌تا بۆچوونی من وابوو كه‌ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت بكرێت به حوكمی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسی یه‌كه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا به‌ڵام له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی تره‌وه پێشنیاركرا با ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تریشی تێدا بێت ، منیش قه‌ناعه‌تم كرد كه با ئه‌وانیشی تێدابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی كه‌متریش بێت ، ئه‌و دووانه‌ی دیكه‌ش به‌رپرسیارن له دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردن، یه‌كێكیان به حوكمی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حیزبێكی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیایه له ئه‌ندامێكی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه وه‌زیرێكه. دووه‌میان وه‌زیری دارایی ئه‌و به‌رپرسیاره و حیزبه كه‌سیان وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئه‌ندازه‌ی خۆیان به‌شدار و به‌رپرسیارن به‌ڵام وه‌زیری دارایی زیاتر په‌یوه‌ندیداره له هه‌ر وه‌زیرێكی تر بۆ ئه‌م بابه‌ته كه ئه‌مه هۆكاره‌كه بووه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: له‌دوێنێوه ده‌ستمان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكان كردۆته‌وه و تا ئێستا 21 واژۆ كۆبۆته‌وه ته‌نها 2 واژۆی كه‌مه فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، فراكسیۆنی ئازادی،سه‌ربه‌خۆكان ، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، ژماره‌یه‌كیش له فراكسیۆنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م یاداشته‌یان دوباره واژۆ كردۆته‌وه به‌ڵام ژماره‌ی یاسایی ته‌واو نه‌بووه، ئێمه له هه‌وڵدان كه ژماره‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ین كه ته‌نها 2 په‌رله‌مانتار ماوه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی "پرساندنه‌كه" عه‌بدولستار مه‌جید وتی" له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی كه واژۆكه‌ی كۆكردۆته‌وه له سه‌ره‌وه‌ی زنجیره‌ی واژۆكردنهكهیه،15 ده‌قیقه بۆی هه‌یه قسه بكات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه وتومانه كه به نایاسایی 21% موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڕدراوه. باس ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بۆچی نایاسایی یه، ئه‌و كاته‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت یان ستافی حكومه‌ت 15 خولهك بۆی هه‌یه كه ڕوونكردنه‌وه بدات له‌و باره‌یه‌وه پاشان په‌رله‌مانتاران هه‌ریه‌كه‌ی 3 خولهك پرسیار ده‌كات، له‌پاشان ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان بۆ ئێمهجێی باوه‌ڕ بوون و باوه‌ڕ پێكه‌ر بوون ، ئه‌وا بابه‌تی پرساندنه‌كه كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان جێی باوه‌ڕ نه‌بوون بۆ ئێمه ئه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌چێت بۆ قۆناغێكی دیكه كه قۆناغی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه ئه‌و كات ئێمه ده‌ڵێن داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌كه‌ین، بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ش بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پێویستی به2/3 هه‌یه كه 74 په‌رله‌مانتاری ده‌وێت به‌ڵام بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێویستی به نیو +1 هه‌یه كه ده‌كاته 56 په‌رله‌مانتار".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد" ئێمه ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ین ئه‌ركێكی یاساییه و ڕێكارێكی په‌یڕه‌وییه گرتومانه‌ته‌به‌ر وهئهركی په‌رله‌مانتاریشه ئێمه له قۆناغی ڕابردوو پرسیارمان كردووه و داوامان كردووه كه بێن ڕوونكردنه‌وه بده‌ن و نه‌كراوه، ناچاربووین بێینه ئه‌م قۆناغه ، ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتار ئه‌وه ئه‌ركمانه ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین، له‌وانه‌یه بارودۆخی ناو په‌رله‌مان بگۆڕدرێت ئه‌و هاوكێشانه‌ی كه تا ئێستا هه‌یه، ڕه‌نگه بگۆڕدرێت، له‌وانه‌یه بچینه قۆناغی تر كه به‌ره‌یه‌كی دیكه دروست ببێت بێگومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین فراوانی بكه‌ین ئه‌م ئیشه، ئه‌مه ڕاچڵه‌كاندنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه كه پێویسته بێن پرسیاریان لێ بكه‌ین، حكومه‌تێك كه‌وته به‌ر ئه‌وه‌ی كه له په‌رله‌مان ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه و بوترێت متمانه‌ی لێوه‌رده‌گرینه‌وه كه‌م نییه، با ده‌نگیش نه‌هێنێت، ئه‌م حكومه‌ته نه‌یتوانیووه كارنامه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێبكات و نه‌یتوانیووه پابه‌ند ببێت به به‌ڵێنه‌كانی خۆی و نه‌یتوانیووه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، نه‌یتوانیووه وه‌كو حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار ڕۆڵی خۆی ببینێت".