وێنەیەکی مناڵی هەیفا وەهبی بڵاودەکرێتەوە



ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی، هەفیا وەهبی وێنەیەکی مناڵی خۆی بڵاودەکاتەوەو پۆستێکیشی لەسەر دەنووسێت و وەسفی جوانی خۆی دەکات.


هەیفا وەهبی ئەستێرەی نواندن و گۆرانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی مناڵی خۆیدا کە پڕە لەجوانی بەتایبەتی جوانی چاوی، نووسیوویەتی" هیچ وشەیەک نییە لە کەوندا وەسفی ئەو جوانییەی چاوم بکات، بەراستی جوانە".



هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 



ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 


لەم ماوەیەی دوایشدا بەڕێوەبەری کارەکەی وتی ژیانی هاوسەریمان پێکهێناوە، بەڵام هەیفا حەشای لێکردو کێشەکە چووە دادگاو ئێستا بەڕێوەبەرە کۆنەکەی لە زیندانە.
چەند وێنەیەکی وروژێنەری لە تەمەنە جیاجیاکاندا ببینە..
 


PM:03:49:10/09/2020