گەشتکردن لە راکان جبوری و نەجمەدین کەریم قەدەغەکرا

دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئاشكرایكرد، بڕیاری بانگهێشتكردن و رێگەگرتن لە گەشت بۆ پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك ڕاکان جبوری و نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکورک دەركراوە.

 

دەستەی نەزاهەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، دادگای لێكۆڵینەوە تایبەت بە كەیسەكانی نەزاهە لە كەركوك فەرمانی بانگهێشتكردنی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و بەڕێوەبەری بینای خوێندنگاكان لە پارێزگاكە دەركردوە، لەگەڵ دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٢٣ فەرمانبەر، ئەوەش لە دۆسیەیەكی پەیوەست بە دروستكردنی خوێندنگە. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بەپێی بڕگەی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای پێبژاردن بەتۆمەتی بەفیرۆدانی پارەی گشتی لە پرۆژەی دروستکردنی خوێندنگە بە بری ٥٧ ملیار و ٨٩٤ ملیۆن دینار، ئەو بابەتە نەک تەنها پارێزگاری ئێستا، بەڵکو پارێزگاری پێشووی کەرکوک نەجمەدین کەریم-یش تێوەگڵاوە". 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردووش دەستەی نەزاهە لەسەر پرۆژەی نیشتەجێبونی برایەتی فەرمانی گرتنی بۆ بەڕێوەبەری ئێستا و پێشووی دەستەی وەربەهێنانی کەرکوک دەرکرد.



PM:12:35:15/09/2020