دوای ئەوەی خێزانێکی کورد کە لە باوکێک و دایک و کچێک پێکهاتبوو، لە گەڕەکی مەنسووری شاری بەغداد لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران، دەزگای هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیش ئاشکرای دەکات کە" دوو كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی ئەو خێزانە كوردە دەستگیركردووە".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەیلوول لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیداراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند" دوو كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی ئەو خێزانە كوردە، دەستگیر كردووە و لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بكوژەكان لە گەڕەكی زڕاعەی ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیر كراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و لە دانپیانانەكەدا ئاماژەیان بەوەداوە ویستویانە دزی لەو خیزانە كوردە بكەن.
جێگەی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ههڵیانكوتایە سهر ماڵی پزیشكێكی دهرمانساز له ناوچهی مهنسوڕیه، خۆی و هاوسەرەكەی و شیلانی كچیان سەر بڕیووە کە کوردن، تاوانهكهش لهرێگهی چهقۆوه ئهنجامدراوه و باوك و كچهكهیان سهربڕیووه و دایكهكهشیان به چهقۆ كوشتووە.