ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاروباری په‌رله‌مان و حكومه‌ت -ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئه‌وه كفری سیاسه‌ته ئێمه كفری وا چۆن ده‌كه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك هه‌موومان چه‌ند ئهندامێكیشمان واژۆكانیان بكشاندایه‌ته‌وه ئه‌وان ڕازی ده‌بوون به‌ڵام ئێمه ئه‌و داوایه‌مان ره‌تكرده‌وه".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی له‌دهۆك له‌نێوان حیزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" ئێمه له‌حكومه‌تی خۆجێی دهۆك دهركرابین یاخود خۆمان كشابینهوه یه‌ك ئاكامی هه‌یه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پارتی ئێمه‌ی سه‌رپشك كردووه له‌نێوان دوو بژارده‌دا، یان ئه‌وه‌یه فراكسۆنهكهتان واژۆكانیان له یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌كێشنه‌وه ، ماوه‌ی 48 كاتژمێرییان بۆ ده‌ست نیشان كردبووین یاخود ئه‌وه‌یه ئێمه پۆسته‌كانتان له‌حكومه‌تی خۆجێی له دهۆك لێده‌سه‌نینه‌وه وه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه مانگێكه به‌كارده‌هێنرێت، وه چه‌ندین په‌یامیان به چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ساسی و سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوانی ناوچه‌یی له دهۆك-دا ناردووه دوای ڕاوێژێك له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن و فراكسیۆن و خاوه‌ن پۆسته‌كانی دهۆك و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له‌دهۆك و كادێره مه‌یدانیه‌كان ئه‌وه‌بوو یه‌كگرتوو بژارده‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارد كه ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان سورین و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانمان ده‌بین".
هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئێمه له‌ساڵی 2005 له بادینان باره‌گامان سوتێنرا پێش ئه‌و به‌رواره له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئه‌ندامانمان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاوه‌دونان و سزادان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامان هه‌یه "ته‌رحیل-یش" كراوه ته‌ده‌خولیان له ناونانی مناڵانی یه‌كگرتوودا كردووه".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ڕونیشیكرده‌وه: ئه‌مه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان بوو جۆره‌ها گوشار و فشار بۆ نموونه مامۆستای یه‌كگرتوو نێردراوه‌ته گوندی ئێزیدیان كه له‌وێ وانه‌ی ئایین بڵێته‌وه یان گواستراوه‌ته‌وه بۆ گوندی برایانی پێكهاته‌ی مه‌سیحیه‌كان یاخود جۆره‌ها "ته‌رحیل" پێكردن و هه‌ڕه‌شه و دورخستنه‌وه بۆ نمونه مناڵه‌كه‌ت ناو ده‌نێت ئه‌حمه‌د یان محه‌مه‌د ئه‌و پێی وابوو كه ده‌بێت ئه‌م ناوه‌ی لێ نه‌نرێت مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌حه‌لی ئه‌و ناوچه‌یه." بۆ نمونه ئه‌نداممان هه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی گاوداری هه‌یه كه چه‌ندین خێزان به‌خێو ده‌كات ته‌نها له‌سه‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتووه كاره‌بای نادرێتێت، هه‌ر له‌م ڕۆژانه ئه‌ندامان هه‌یه له‌ناو گونددا له‌سنوری هه‌ولێر له‌ناو حه‌ره‌می گونده‌كه‌دا ته‌ماشاده‌كه‌ین هاوكاری ناكرێت كه ئه‌و هاوڵاتیه بڕواته‌وه گونده‌كه‌ی كه هه‌ندێك مریشك و قه‌ل به‌خیۆ بكات له‌كاتێكدا بۆ خزمه‌كه‌ی ته‌نیشتی كراوه به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی هاوكاری و كارئاسانی بۆ ئه‌م ناكرێت.
دوێنێ فه‌هیم عه‌بدوڵا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی" ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو واژۆی پرساندنیان بكشاندایهوه ئێمه‌ش وازمان له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی خۆجێی دهۆک دەهێنا".
به‌ڵام ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ نه‌كشانه‌وه‌ی واژۆكانیان كرده‌وه و ڕایگەیاند" ئه‌وه كفری سیاسه‌ته ئێمه كفری وا چۆن ده‌كه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك هه‌موومان چه‌ند ئهندامێكیشمان واژۆكانیان بكشاندایه‌ته‌وه ئه‌وان ڕازی ده‌بوون به‌ڵام ئێمه ئه‌و داوایه‌مان ره‌تكرده‌وه. ئێمه حیزبێكی سه‌ربه‌خۆین، ئێمه لقێكی پارتی دیموكراتی كوردستان نیین، ئێمه دوكانێكی سیاسی نیین ئێمه حیزبێكی پاشكۆ نین ئێمه حیزب نیین بۆ به‌یاننامه ده‌ركردن و پاشكوی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بین له‌سه‌ر پێی خۆمان وه‌ستاوین به‌تێڕوانینی خۆمان سیاسه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدا بێت ئێمه ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ین".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی به‌هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دهۆك-ی كرد و وتی" من پێم وایه دوو گله‌ییان هه‌یه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، گله‌یی یه‌كه‌میان گوایه یه‌كگرتوو به‌شداری خۆپیشاندانی فه‌رمانبه‌رانی كردووه له‌و ناوچه‌یه وه له دوو ساڵی ڕابردوودا هه‌ر خۆپیشاندانێك هه‌بوو بێت ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو به‌شداربوون وهكومووچهخۆرێكی سته‌ملێكراو ، وه كو فه‌رمانبه‌رێكی غه‌در لێكراوكه به‌زۆر پاشه‌كه‌وت و لێبڕینیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م په‌یامه به‌ڕاشكاوی چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی حكومه‌ت بهیهكگرتوویان ڕاگه‌یاندووه ئێوه یان ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانی دهۆك-تان ببن یاخود ده‌بێت واژۆكانتان بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بكێشنه‌وه. كه‌واته 100% هیچ پێچ و په‌نایه‌ك هه‌ڵناگرێت ، واته یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر ئه‌م یاداشته‌ی واژۆ نه‌كردایه هیچ شتێك له ئارادا نه‌بوو، ئه‌ی بۆ له‌وه‌و پێش پارتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌نا؟ ئه‌م ئیجرائاته‌ی نه‌كردووه، كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی په‌وه‌ندی به پرساندنهكهوهیه هه‌یه، پێیان قبوڵ نه‌كراو بووه".
به‌ڵام هه‌ڵه‌دنی ڕاشیگەیاند" ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ك لهبیروبۆچووندا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و دۆزه‌خه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی به‌ناوی زۆن و دوو ئیداره‌یی دایانخستووه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌كو دوو حكومه‌تی جیا و دوو ئاسایش و بازگه‌كانی دێگه‌ڵه و سماقوڵی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كوردستاندا ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌و جیاكردنه‌وه و جوداكردنهوهیه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، كادیرانی یه‌كگرتوو له بادینان هه‌روه‌كو كادیرانی سلێمانی بیرده‌كه‌نه‌وه ئێمه دژی پارتی نیین ئێمه دژی ده‌سه‌ڵاتێكی قۆرخكارین دژی ده‌سه‌ڵاتێكی شكستخواردوو و گه‌نده‌ڵین، دژی ده‌سه‌ڵاتێكین كه‌سوكایه‌تی به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاروباری په‌رله‌مان و حكومه‌ت -ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دهۆك وتیشی" ئێمه پێمان وایه ئه‌مه كۆتایی دنیا نییه زۆر به ئهعسابێكی سارده‌وه وه‌ریده‌گرین به‌خوێنێكی سارده‌وه وه‌ریده‌گرین، ئێمه باجی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆمان ده‌ده‌ین ئه‌مه مانای وانییه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌موو پرده‌كان دهڕوخێنیین و په‌یوه‌ندیه‌كانمان دهپچڕێنیین، ئێمه وه‌كو وتمان ئۆپۆزیسیۆنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین ئۆپۆزیسیۆنی حیزب نیین . ئێمه ڕه‌خنه‌كانمان ئاراسته‌ی ئه‌م فۆڕم و شێوازه‌یه له حكومڕانی ئه‌مجۆره به‌ڕێوه‌بردنه‌یه كه هاوڵاتیانی خۆی برسی كردووه وه خێزانی كوردی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بردووه وه كۆی ژیانی په‌كخستووه".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت" ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئومێدی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی دروستكردووه كه جارێكی تر بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه گه‌نجان سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن و زۆربه‌ی كۆچكردنهكهش ئێستا له‌ده‌ڤه‌ری بادینانه‌وه هه‌یه، بڕۆن چاره‌سه‌ری ئه‌وه بكه‌ن نه‌هێڵن گه‌نجانی ئه‌م وڵاته جارێكی تر له نائۆمێدیدا ڕێگه‌ی هات و نه‌هات بگرنه‌به‌ر و سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن ده‌بووایه ئه‌م دوو پاكێجه به جیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرایه به‌ڵام كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پۆست وه‌كو منه‌ت ، وه‌كو قه‌رزارباری و منه‌تباری وه‌كو خێر كردن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات به‌ڕاستی ئه‌و كاته ماڵی قه‌ڵب سه‌ر ساحێبی خۆیه‌تی".
هه‌ڵه‌دنی ئاشکراشیکرد: ئه‌وه په‌یوه‌ندی به بڕیاری سیاسی خۆیانه‌وه هه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه به‌ڵام تا ئێستا سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان واژۆی ئه‌و یاداشته‌یان كردووه وه هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ش به‌رامبه‌ر یه‌كێتیش به‌كارهێنراوه كه ئه‌گه‌ر ئێوه واژۆ بكه‌ن ئه‌وا دواتر متمانه دانه‌وه به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه متمانه‌ی پێویست ناهێنێت وه به‌هه‌مان شێوه ترسی له ده‌ستدان و كه‌وتنی وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕانیش هه‌یه ، ئه‌م په‌یامه گه‌یه‌نراوه به‌و دوو حیزبه‌ش.
" ئێمه ڕازیین ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ئاماده‌ی ئه‌وه نیین واژۆكانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووه له په‌رله‌مانی كوردستان بكێشینه‌وه له بابه‌تی پرساندن، ئێمه به‌و به‌ڕێزانه‌مان وتووه ئه‌م دووبابه‌ته تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن، ئه‌م دوو بابه‌ته شتێكی زۆر لێك جودان ، ئه‌وه "ئیستحقاقی" هه‌ڵبژاردنی 6 ساڵ له‌مه‌وپێشه ئه‌مه هی دوو ساڵ له‌مه‌وپێشه. په‌رله‌مان سروشتی كاری و چوارچێوه‌ی كاری جودایه له هی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، خاڵی سێیه‌م په‌رله‌مان به‌كاری خۆی هه‌ڵده‌ستێت ، ئۆپۆزیسیۆن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و به یاسا به‌ركاره‌كان گه‌ره‌نتی كاری سیاسی بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه،له‌هه‌موو دنیادا ئۆپۆزیسیۆن ئه‌مه‌یه كه یهكگرتووو هێزه‌كانی تر ده‌یكه‌ن، پرسیاری نوسراو ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌یت و له‌ناو هۆڵدا گفتوگۆ ده‌كه‌یت ئه‌وان هه‌ر عه‌ره‌ب وته‌نی له‌سه‌ر كه‌روێشكه‌كه‌ی خۆیان سوورن "ترید غزال خذ ارنب، ترید ارنب خذ ارنب." هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، "ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تۆ كهروێشكت ده‌وێت ئه‌وه كه‌روێشك، ئه‌گه‌ر ئاسكیشت ده‌وێت ئه‌وه كه‌روێشك، واته له كه‌روێشكه‌كه‌ی خۆی دانابه‌زێت."ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی وای وت"