وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت" کە خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات".

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە باس لەوەکراوە، لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لێژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەرەکانی زمان، خولەکانی تەواوکاری و فێرکاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکاتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین".

 

خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندووە" بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٠/٩/٢٧) ناونوسین لە گشت سىەنتەرەکانى فێربونى زمانى ئینگلیزى زانکۆکانى کوردستان بۆ هەردو خولەکە دەستپێدەکات، تا ڕۆژی دو شەممە (٢٠٢٠/١٠/٥) بەردەوام دەبێت، هەروەها لە دواى پەسەندکردنی ناوەکان لەلایەن وەزاەرت و رێکخستنی خشتەی وانەکان، خولەکان لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکات". 



PM:08:00:25/09/2020