بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردەو ژمارەیەكی بەرچاو لەبەرپرسانی پەروەردەیی و مامۆستایان و قوتابیان لەمەراسیمێكدا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلول یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە قوتابخانەكانی بەحركەی شاری هەولێر زەنگی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لێدا و لە وتارێكدا رایگەیاند" بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە كۆرۆنا بڕیاردراوە بۆ قۆناخەكانی خوێندن جگە لە ١٢ی ئامادەیی میكانزیمی خوێندنی ئەلیكترۆنی پەیڕەو بكرێت".
وتیشی" خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لێدەدەین، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی دواتریش خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی دەست پێبكات".
ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندن له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی، مانگرتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن دژی دواكه‌وتن و لێبڕینی مووچه‌كانیان.
لە شاری سلێمانیش بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە قوتابخانەی عیزەدین مستەفا رەسوڵ، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
هاوکات دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و لە یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی سلێمانی ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كرێته‌وه به پڕۆسه‌ی نوێی خوێندن بۆ خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی و یه‌ك و دوو بنه‌ڕه‌تی و ١٠ی ١٠ش قۆناغه‌كانی تر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه كه ماوه‌ی ١٤ رۆژ به‌رده‌سته، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ده‌توانن قۆناغه‌كانی تریش بهێننه‌وه بۆ ناو خوێندنگه‌كان".