ڤیدیۆ.. هەردی سەلامی لەگەڵ هاوسەرەکەی پەریسای دەردەکەوێت

هونەرمەندی لاو، هەردی سەلامی لە گرتەیەکی خێزانی لەگەڵ پەریسای هاوسەری دەردەکەوێت.

هەردی سەلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کەشێکی خۆشەویستی خێزانیدایە.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووەو ساڵی پار ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەریسا پێکهێنا کە پێش هاوسەریەکەی چەند جارێک لە گۆرانییەکانیدا دەرکەوتووە.

 
هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو، چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییەو لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە. 

 


PM:11:40:02/10/2020