مستەفا کازمی: كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچە چارەسەر دەکەین

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌ڵێنی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌مانبه‌ران ده‌دات و دەڵێت" ئەمڕۆ کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت". 

 

ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا لە پارێزگای زیقار کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداو رایگەیاند" بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ کێشەی مووچە چارەسەردەکەین". 

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی" نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە ئێمە لە قەیرانی دارایداین، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکەین".

 

به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و نه‌بوونی‌ سیوله له‌بانكی‌ مه‌ركه‌زییدا‌، تائێستا حکومەتی ناوەند موچەی مووچەخۆرانی مانگی‌ ئه‌یلولی‌ دابەشنەکردووە، وەزارەتی دارایی-یش هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچە دیاری نەکردووە. 



PM:11:16:05/10/2020