بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهان زیاتر لە ٣٦ ملیۆن و ٧٥٤ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٧ ملیۆن کەس پەتاکەیان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە.
بەپێی ئهو زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوهتهوه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦ ملیۆن و ٧٥٤ هەزار و ٢٨١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٦٦ هەزارو ٨٦٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٧ ملیۆن و ٦٦٧ هەزار و ٨٣٣ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئاماری تووشبووان لە ئەمریکا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە، تا ئێستا تەنها حەوت ملیۆن و ٨٣٣ ههزار و ٧٦٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ههر لهو وڵاته ٢١٧ ههزار و ٧٣٨ كهس بههۆی ئهو ڤایرۆسهوه گیانیان لهدهستداوه.
عێراق لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی دێت لەڕووی ژمارەی توشبوانی کۆرۆناوە، تا ئێستا ٣٩٤ هەزار و ٥٦٦ توشبوو لە وڵاتەکە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش هەزار و ٦٨٣ کەس گیانیانلەدەستداوە، لەبەرامبەریشدا ٣٢٣ هەزار و ٨١٥ كەس چاكبوونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەریهەڵدا.