بەفەرمی فاڵکاو بەشداری مۆندیال ناکات



لە کۆنگرەیەک ڕۆژنامەوانیدا خوسیە پێکەرمانی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند ڕادمێل فاڵکاوی هێرشبەروو گۆڵکاری تیپەکەم بە هۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری مۆندیالی ٢٠١٤ ی بەڕازیل بکات.
فاڵکاو تەمەنی ٢٨ ساڵەو لە مانگی پێشوو توشی پێکان هاتوو بە هۆی باش نەبوونەوەی لە پێکانەکەی ڕاهێنەر لە پێکهاتەی تیپەکەی کە لە ٢٣ یاریزان پێک هاتبوو دووریخستەوە.

کۆڵۆمبیا لە کۆمەڵەی سێیەم لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی یۆنان و کۆتدیڤوارو یابان یاری دەکات.

شاهۆ فایق



PM:12:46:03/06/2014