به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای قه‌یوان رایدەگەیەنێت" لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانە هەڵوێستیان دەبێت و سکاڵا لە دژى هەموو ئەو راگەیاندنانە تۆمار دەکەن".
فاخر طيب حسن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کؤمپانیاکەمان بڵاوکردۆتەوە، ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای یاساییش لەسەر‌ئەو کەناڵەو هەمو ئەو وێبسایت وکەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستۆتەوە تۆماردەکەین".
راشیگه‌یاند" ئێمه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین به‌دڵنیاییه‌وه ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه ده‌یانه‌وێت زیان به كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".
وتیشی" هەموو ئه‌و دۆسیه‌یانەی کە گوایە له‌سەر کۆمپانیاکەمان باس دەکرێت، لە کاتی خۆیدا بە دواداچونی بۆکراوە و بێبەریبونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێندراوە وەک لە هاوپەچدا دەیانخەینەڕوو، وە ئەوهەواڵە سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه و دوای مەئیوس بوونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم هه‌ڵمه‌تەیان بردۆته نێو میدیاوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده و به‌رده‌سته، ملمان له‌مو باریكتره ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی نایاسایمان كردبێت، دوپاتیشی دەکاتەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تۆمارده‌كه‌ن كه به‌بێ به‌ڵگه ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن.