یەكێتی زانایان: ئه‌و كه‌سه‌ی دونیای ماره‌كرد باری ده‌رونی ناته‌واوه
له دوای به‌دواداچوونی لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی ده‌ركه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی هیچ مامۆستایه‌ك ئاماده‌نه‌بووه دونیای ته‌مه‌ن 15 ساڵ ماره‌ببڕێت، خێزانه‌كه‌یان په‌نایان بردۆته به‌ر كه‌سێكی دیاری شاری دهۆك كه به‌وه ناسراوه باری ده‌روونی ته‌واو نییه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه: دوای كوشتنی ئافره‌تێك به ناوی دونیا هه‌ر زوو قسه له‌سه‌ر مامۆستایانی ئاینی كرا، به‌ڵام دوابه‌ردوای به‌دواداچوونی لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌گوێره‌ی دواهه‌مین زانیاری ده‌ركه‌وتووه كه هیچ مه‌لایه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی ماره نه‌كردووه.
له زاری مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه: به پێی زانیاریه‌كانی لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ویستویانه ئه‌م ژن و پیاوه له یه‌ك ماره‌ببڕن، داوایان له چه‌ندین مامۆستای ئایینی ناوچه‌كه كردووه تا گرێبه‌ستی ماره‌بڕینیان بۆ بكه‌ن به‌ڵام هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی ئاماده‌نه‌بووه ئه‌و گرێبه‌سته بكات.
باس له‌وه‌شكراوه: دوای ئه‌وه ده‌چنه شاری دهۆك و كه‌سێكیان هێناوه به ناوی(ح) كه له‌و شاره به‌وه ناسراوه باری ده‌رونی ته‌واو نییه و چه‌ند ساڵێكه وتاردان و پێشنوێژی و هه‌موو مه‌راسیمێكی ئاینی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، بگره له سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕینیش حكومه‌تی عێراقی له خزمه‌تی سه‌ربازی عه‌فووی كردبوو چونكه(ناته‌واو) بوو، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و خانه‌واده‌یه ئه‌و كه‌سه‌یان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به باسه‌كه بهێنن.
مه‌لا جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه: دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو بانگێشتی دادگا كراوه، كۆمه‌ڵه شتێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه باسكردووه كه سه‌ردانیان كردووه، كه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی ته‌واو نییه، بۆیه به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه‌و دادگا ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی پزیشكی كردووه تا ڕاپۆرتی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن به دادگا.
شایه‌نی باسه یه‌كێتی زانایان جارێكی تر نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه‌ی كه به‌رامبه‌ریان كراوه له لایه‌ن هه‌ندێ له ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌كانه‌وه له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی دونیا.
PM:02:24:03/06/2014