هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەگەرچی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی ژمارە کاتی ٦٠ رۆژە، بەڵام لە رۆژی تۆمارکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیادا هەژماردەکرێت".
فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە" سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی (ژماره كاتی) ٦٠ ڕۆژه و ئه‌ژماركردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ش له ڕۆژی تۆماركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاوه ده‌بێت".
دەشڵێت" ماوه‌كه دوو مانگ نییه، چونكه مه‌رج نییه هه‌موو دوو مانگێك بكاته ٦٠ ڕۆژ، به‌ڵكوو له‌وانه‌یه زیاتر، یاخود كه‌متر بێت".