به‌هۆی تووشبوونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، سبەی هەینی عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی وتاری هه‌ینی له‌مزگه‌وتی به‌هه‌شت پێشكه‌ش ناكات و مامۆستایه‌كی تری ئاینی له شوێنی ئه‌و پێشكه‌شی ده‌كات.
عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه " بەهۆی توشبوونی د. عه‌بدولـله‌تیف بە ڤایڕۆسی کۆرۆنا سبه‌ینێ هەینی بەرواری 23/10/2020 وتاری هەینی پێشكه‌ش ناكات".
هەروەها ناوی ئەو وتاربێژە هاتووە کە سبه‌ینێ لەجیاتی عه‌بدولـله‌تیف، مامۆستا فوئاد كه‌ریم وتاری هەینی دەدات.
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه، راگەیەندرا، دکتۆر عەبدوللـەتیف سەلەفی دوای پشکنینی تەندروستی دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە.