وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" له مانگی تەمموزی رابردودا داهاتی نهوت گهیشتۆته سێ ملیارو ١٧٢ ملیۆن و ٩٤٩ هەزار دۆلار".
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، لە مانگى رابردوو ٧٨ ملیۆن و ٣٨٨ هەزارو ٦١٩ بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوەى عێراق کراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەو بڕە نەوتەی کە لە مانگی ڕابردوودا فرۆشراوە، بڕی سێ ملیار و ١٧٢ ملیۆن و ٩٤٩ هەزار دۆلار داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەستەبەرکردووە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە" نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا ٤٠ دۆلار و ٤٧ سەنت بووە".
AM:12:06:24/10/2020