دەستەی دەستپاكی هەرێم: زیاتر لە ١١ ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێنرێتەوە

ئەمڕۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم گەڕاندنەوەی بڕی ١١ ملیار و ١٢١ ملیۆن و ٩٩١ هەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتیی حکومەت راگەیاند.

 

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە دوای بەدواداچوونەكانی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی سلێمانی تایبەت بە قەرزی كۆمپانیاكان بڕی ١١ ملیار و ١٢١ ملیۆن  و ٩٩١ هەزار و ٨٠٠ دیناریان گێڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت".

 

رۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌م  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە مادەی ١٦ و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوه‌بەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان". 

 
 
 


PM:01:20:01/11/2020