هەولێر.. مناڵێکی تازە لەدایکبوو لەنێو دەستوپێی چەند سەگێکدا دۆزرایەوە

مناڵێکی تازە لەدایکبووی تەمەن دوو رۆژە شەوی رابردوو لە نزیک نەخۆشخانەی ئیماراتی لە شاری هەولێر لەلایەن ژنێکەوە بە زیندووی دۆزرایەوە. 

لە لێدوانێکی رۆژنامەگەریدا، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاندووە " شەوی ڕابردوو لەلایەن ژنێکەوە لە دۆزینەی منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئاگادار کراینەوە کە لە نزیک لە نەخۆشخانەی ئیماراتی فڕیدرابوو."  

ئەو کە بەماڵپەڕی " ناس " ی راگەیاندووە" منداڵەکە کچە و تەمەنی تەنها دوو رۆژە و تەندروستیشی باشە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتانە لە هەولێر.  

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: " ئافرەتێک کاتێک بینیبووی چەند سەگێک دەورەیان لە شتێک داوە، گومانی بۆ دروست ببوو، کاتێک چووەتە لای سەگەکان، منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەوێ فڕێدراوە."  

باسی لەوەشکرد، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵەکە، ئەگەر نەیاندۆزیەوە کەس خۆی نەکردە خاوەنی منداڵەکە، ئەوا لەڕێگەی دادگاوە دەدرێتە ئەو خێزانانەی منداڵیان نابێت.  

PM:07:08:06/11/2020