دەوامی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی كەلار راگیرا

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كەلار بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ دادەخرێت.

 

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كەلار لە سنوری ئیداری گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری قەزای كەلار دەكەنەوە، كە بەهۆی توشبوونی چەند كارمەندو فەرمانبەرێكی فەرمانگەی كارتی نیشتمانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوەی هەفتەیەک فەرمانگەکەیان دادەخرێت. 

ئەوەش هاتووە، لە ئەمڕۆ یەكشەمە ٨ی تشرینی دووەم فەرمانگەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە تاوەكو بەرواری ١٥ی تشرینی دووەم دادەخرێت. 

 

تاكو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٨٣ هەزار و ٣٧٦ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٦٣٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٢ هەزار و ٧٢ كەسیش چاكبوونەتەوە. 

 


PM:01:32:08/11/2020