حکومەتی عێراق: بەغدا ٣٢٠ ملیار دینارەکە تا پەسەندکردنی ٢٠٢١ دەنیرێت

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند " حکومەتی بەغدا تا پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ هەموو مانگێکی بڕێ ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات".

 
 
ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، لەوەلآمی پرسیارێکدا، وتی " تاوەکو ئێستا حکومەت و هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەکەن کە بۆ قۆناغێک لەنێوانیاندا کراوەو ماوەکەی سێ مانگە سەبارەت بە دابینکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەشی نەوتی و رادەستکردنی 50٪ داهاتی گومرگەکان".

 
 
وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە "ئەو رێککەوتنە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت تاوەکو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسەند دەکرێت، جگە لەمە هیچ شتێکی دیکە نییە".

 
 
هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، کازمی ئاماژەی ئەرێنی داوە لەبارەی تێپەڕکردنی یاسای قەرزەوە کە حکومەتی پێشکەشی پەرلەمانی کردووەو دوای قەرزی ٤١ ترلیۆن دیناری بۆ ئەم سێ مانگەی ٢٠٢٠ کردووە.




PM:08:30:10/11/2020