مام رۆستەم بۆ قادری حاجی عەلی‌و خەڵک: جارێکی تر بمانبورن گۆڕان بەدەر لەئیرادەی ئێمە منداڵانی کەسانێک پێی بوونە ملیۆنەر



پێشمەرگەی دێرین مام رۆستەم کە هاوڕێی نزیکی قادری حاجی عەلییە نامەیەکەی بۆ مەرگی دەنووسێت و روودەکاتە خەڵک و، دەڵێت " جارێکی تر بمانبورن کە گۆڕان بەلاڕێدابرا ئێمە بووین وامانکرد ماڵە هەژارەکانیش بە ئومێدێکی گەورەوە دەغیلەی منداڵەکانیان بۆ دواڕۆژێکی گەش پێشکەش بە یٔێمە کرد، بەدەر لەیٔیرادەی یٔێمە منداڵانی کەسانێک پێی بونە ملیۆنەر و خەونی هەمومانیانیان نەزۆک کرد". 

 
لە نووسینێکدا بەناونیشانی " چەند وشەیەک بۆ (کاک قادر) ئومێدی نائومێدیمان ' کە بۆ ماڵپەڕی " سپی " نێردراوە هەڵسوڕاوی دیاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، مام رۆستەم نووسیوویەتی " هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوم رۆژێک و ساتێک هەواڵێکی واببیستم، چەند بەیٔازارە مەرگی جانی جانان، بەهیچ وشەیەک و بەهیچ وتەیەک ناتوانین یٔەو یٔاگرەی دڵ و هەناومانی سوتاندوە دەرببڕین، ئێمە هەمو چاومان لەوبو ئەم نایٔومێدییە بگۆڕین بۆ یٔومێد، بەهیوابوین کۆتایی تەمەنمان یٔەو خەونانەی شۆڕشمان بۆ کرد و قوربانیمان بۆدا و ماندوبوین بۆی بەدیبهێنین، گەل لە نایٔومێدییەکی تاریک رزگار بکەین. بەڵام بەداخەوە مەرگێکی ناوەخت هەڵوەستەیەکی پێکردین و ناچارین لەپێناو گیان و بیر و هزری کاک قادر و میللەتەکەمان، لەگەڵ رۆحی یٔەودا، بەڕۆحیەتی قادرانەوە بەردەوامی بە رێگەکەی یٔەو بدەین و هەمیشە لەبەرەی خەڵک بین".

 
لە درێژەی نووسینەکەیدا مام رۆستەم دەشڵێت " قادری حاجی عەلی شاخێکی پۆڵاین بو بەرەوڕوی هەمو یٔەو هەلپەرستانەی شۆڕش و خەباتی مەدەنیان بۆ مەرامی کەسی و خێزانی قۆستەوە، هەمیشە وەک فریشتەی رۆحکێشان لەویان یٔەڕوانی، رۆژیان یٔەژمارد کەی یٔەو و هاوڕێکانی کۆتایی بە نادادی و پیسخۆری یٔەوان دێنن".

 
دەقی نووسینەکەی مام رۆستەم


چەند وشەیەک بۆ (کاک قادر) ئومێدی نائومێدیمان ..

 
مام رۆستەم 

 
هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوم رۆژێک و ساتێک هەواڵێکی واببیستم، چەند بەیٔازارە مەرگی جانی جانان، بەهیچ وشەیەک و بەهیچ وتەیەک ناتوانین یٔەو یٔاگرەی دڵ و هەناومانی سوتاندوە دەرببڕین، ئێمە هەمو چاومان لەوبو ئەم نایٔومێدییە بگۆڕین بۆ یٔومێد، بەهیوابوین کۆتایی تەمەنمان یٔەو خەونانەی شۆڕشمان بۆ کرد و قوربانیمان بۆدا و ماندوبوین بۆی بەدیبهێنین، گەل لە نایٔومێدییەکی تاریک رزگار بکەین. بەڵام بەداخەوە مەرگێکی ناوەخت هەڵوەستەیەکی پێکردین و ناچارین لەپێناو گیان و بیر و هزری کاک قادر و میللەتەکەمان، لەگەڵ رۆحی یٔەودا، بەڕۆحیەتی قادرانەوە بەردەوامی بە رێگەکەی یٔەو بدەین و هەمیشە لەبەرەی خەڵک بین. 


من چل ساڵە هاوڕێی نزیکی یٔەوم، چل ساڵ جگە لە مەردی و راستگۆیی و دڵسۆزی و میللەتدۆستی و کوردستانپەروەری هیچی دیم لەو نەدی، بەڕاستی یٔەو جوامێرێکی یاخی بو بۆ هیچ ستەم و نادادییەک ملی نەدا، قادری حاجی عەلی شاخێکی پۆڵاین بو بەرەوڕوی هەمو یٔەو هەلپەرستانەی شۆڕش و خەباتی مەدەنیان بۆ مەرامی کەسی و خێزانی قۆستەوە، هەمیشە وەک فریشتەی رۆحکێشان لەویان یٔەڕوانی، رۆژیان یٔەژمارد کەی یٔەو و هاوڕێکانی کۆتایی بە نادادی و پیسخۆری یٔەوان دێنن. 


یادگاری و نەبەردییەکان لەگەڵ یٔەودا هێندە زۆرن هیچ خامەیەک ناتوانێت بیانوسێتەوە، سەردەمانی شاخ و پێشمەرگەیەتی یٔەو گەنجێکی زەنگین و خانەدان و قارەمان بو، سەرکردەیەکی لاوچاک و بوێر و ژیر بو، هەمیشە نمونەی باڵای مۆڕاڵ بو بۆ هەمومان، هێمنی و رێز و هەیبەتی یٔەو نەک بۆ یٔێمە بۆ نەیارەکانیشی ببوە مایەی شەرمکردن لێی و گوێڕایەڵبونی، قادر یٔەو سوارچاکەبو ژیانی خانەدانی و دەوڵەمەندی گٶڕییەوە بە گەریلابون و ژیان لەنا یٔەشکەوت و خانوی قوڕ و نانە رەقەی ژێر رەحمەتی بۆمب و کیمیاباران. 


کەمبون یٔەوانەی وەک کاک قادر لەدوای راپەڕین و لە ژیانی شاردا، توانیان رۆحیەتی شۆڕشگێڕی خۆیان بپارێزن و لە پرەنسیپ و بەها باڵاکانی شۆڕش و کۆمەڵە و کوردایەتی لانەدەن، هەرکات و لە هەر پلەیەکدا بوبێ درکی بەوە کردبێ کە یٔەو حیزب و رێکخراوەی یٔەوی تێدایە لەڕێگە راستەکە لایداوە و پێچەوانەی بەرژەوەندی میللەتەکەی رێ یٔەکا، دەستیلەکارکێشاوەتەوە و بەتەنیاش بوبێ بەرەی خەڵک و داکۆکیکردن لەمافەکانیانی هەڵبژاردوە. 


یٔەو هەمیشە باش و مێرخاسەکانی کردوەتە هاوڕێی خۆی، چونکە خۆی مرۆڤێکی جوان بو هەمیشە مرۆڤە ژیر و جوان و مەردەکان هاوڕێی بون، یٔەو لە شاخ بەوەدا یٔەناسرێتەوە لەگەڵ یٔازاد هەورامی برا و لەشاریش لەگەڵ عوسمانی حاجی مەحمود یەک رۆحی یاخیبون لە دو جەستەدا. 


یادەوەریی و بوێری و ماندنەناسی یٔەو لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا یار و نەیاری سەرسامکردبو، ویستی خەونە گەورەکەی کە خۆی و هاوڕێکانی گەنجی و تەمەنیان لەپێناودا بەخشیوە، لە گۆڕاندا بەدی بهێنێت، بەڵام بەداخەوە زۆر غەدریان لێکرد و لەوێش نایٔومێدیان کرد، یٔەو یٔەیتوانی هەمو شتێک بۆ کەسی خۆی بەدەستبێنێت تەنها ملبدات و پشتبکاتە گەلەکەی، بەڵام هەرگیز هیچ کەس و هیچ حیزبێک و هیچ خێزانێکی سیاسی نەیتوانی چۆک بە رۆحەیاخییەکەی یٔەو دابدات، هەمو تەمەنی قەڵغان و شیرێکی تیژ بو بەڕوی نادادی و ستەم و گەندەڵیدا. یٔێستا کە یٔەو بە جەستە و فیزیکی لە ناوماندا نەماوە، بەڵام رۆحی بەسەرمانەوەیە چاوەڕێ یٔەکا یٔێمە یٔەو تەمەنەی ماومانە رێگەکەی بەرنەدەین و خەونەکەی بەدیبێنین، لەم ساتە غەمگینەدا یٔەو مافە بە خۆم یٔەدەم بەناوی رەوانشاد قادری حاجی عەلی و هەمو هاوڕێکانمانەوە دو داوای لێبوردن بکەم بەناوی هەمومانەوە و لە بری یٔەویش، داوای لێبوردن یٔەکەین لە میللەتەکەمان کە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ و هاتنە ناو شارەوە خەونەکانی شۆڕش لەباربرا و میللەتەکەمان توشی یٔەم هەمو تەنگەژە و نادادی و گەندەڵییە ببوە، بەهۆی هەلپەرستی و گەندەڵی هەندێک لە شۆڕشگێڕاکانی دوێنێوە، جارێکی تر بمانبورن کە گۆڕان بەلاڕێدابرا یٔێمە بوین وامانکرد ماڵە هەژارەکانیش بە یٔومێدێکی گەورەوە دەغیلەی منداڵەکانیان بۆ دواڕۆژێکی گەش پێشکەش بە یٔێمە کرد، بەدەر لەیٔیرادەی یٔێمە منداڵانی کەسانێک پێی بونە ملیۆنەر و خەونی هەمومانیانیان نەزۆک کرد. 

 
لە کۆتاییدا خۆزگە ئەخوازم هەمو مرۆڤێک ئاوا بەجوانی بژی و بەجوانی بمرێ، رۆحت شاد هاوڕێ گیان، دڵنیابە بۆ هەمیشە وەک نمونەیەکی باڵا بۆ نەوەکانی داهاتوش دەمێنیتەوە، هەموشمان رێگەکەت بەرنادەین و تۆش و کوردستانیش نائومێد ناکەین...

 


AM:12:47:14/11/2020