پۆلیس کەسێک دەستیگردەکات کە گۆشتی مرۆڤی خواردووە

پۆلیسی ئەڵمانی کەسێکی دەستگیرکردووە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و خواردنی گۆشتی قوربانییەکان.

 

 
کەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە کە پۆلیسی ئەڵمانی کەسێکیان دەستگیرکردووە دوای ئەوەی لە باخچەیەکدا ئێسک و پرووسکی مرۆڤیان دۆزیوەتەوە لە باکوری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.



ئەو ئێسک و پرووسکە دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی ٤٤ ساڵە کە دوو مانگە بێ سەرو شوێن بووە.

 


میدیاکانی ئەڵمانیاش بڵاویان کردەوە کە سەگی پۆلسی هێزە ئەمنییەکانیان بردۆتە ماڵی تۆمەتبارەکە کە مامۆستای ژمێریاریەو ٤١ ساڵە.

 

 
هەندێک خەڵک لە لەباخچەکەدا کاتیان بەسەربردووە ئێسک و پروسکی ئەو پیاوەیان رۆژی ٨ نۆڤەمبەر  لەو باخچەیەدا دۆزیوەتەوە.

 

 
ئەو تۆمەتبارە کەناوی " ستیڤان " و میدیای ئەڵمانی ناوی باوکی وەک نەرێتێک ئاشکرا ناکات، سەردانی ئەو ژوورانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کردووە کە تایبەتە بەو گرووپانەی باس لەو بابەتە دەکەن.

 

 
لە ساڵی ٢٠٠٦ رووداوێکی لەو چەشنە لە ئەڵمانیا روویداوەو تاوانبارەکە حکومی هەمیشەیی بەسەردا سەرپێنراوە.

 


PM:07:52:20/11/2020