وەزارەتی کارەبا: لە ئێستادا رۆژانە ١٥ بۆ ١٦ کاتژمێر کارەبا دەدەین



وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند " بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا لە ئێستادا رۆژانە ١٥ بۆ ١٦ کاتژمێر کارەبا دەدەین".

 

 
  لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی " سپی " نێردراوە، وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت " لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی كارەبا توانی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا رۆژانە بۆ 3200-3300 مێگاوات بەرز بكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، كە لەماوەی یەك هەفتەدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردوە، بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبا رۆژانە 15 بۆ 16 كاتژمێر دەدرێت.

 


لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە " وەزارەتی كارەبا لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا كە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا و باشتر كۆنترۆڵكردنی".

 


وەزارەتی ناوبراو باس لەوەش دەکات کە لیژنەكانی نەهێشتنی سەرپێچیەكان لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی فراوانتر و زیاتر دەست بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەكەن، داوا لەهاوبەشانی كارەباش دەكەن لەم وەرزەدا زیاد لەپێویستی خۆیان كارەبا بەكار نەهێنن. 

 

 


PM:10:34:22/11/2020