شاسوار عەبدولواحید: لەوەتەی ریکلامی چاوپێکەوتنەکەم بڵاوبووەتەوە دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" لەوەتەی ریکلامی چاوپێکەوتنەکەیان بینیوە دوو فەرمانی گرتنی بۆ دەرکراوە". 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" ئەم دەسەڵاتە بە گشتی و بە تایبەت یەکێتی بە راستی بێ عەقڵن". 

 

دەشڵێت" لەوەتای ریکلامی چاوپێکەوتنەکەیان بینیوە دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و هەر ئەمڕۆ سێ تەبلیغی ئاسایش و  پۆلیسم بۆ هاتووە و هاتونەتە سەر ئۆفیسەکەم".

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکردووە، ئەمانە تا ئێستا تێنەگشتوون لەوەی کە خەڵکانی مەرد و ئازا زۆرن لە هەرێمی کوردستان، وە مرۆڤی مەرد تەنازول ناکات بۆ نامەرد.

 

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی بە مەردی دەژین ئەوا باوەش دەکەنەوە بۆ مەرگ و لێی ناترسن، چ جا  ترس لە دەستگیرکردن، ئەوانەشی نامەردن، ئەوا هەموو ڕۆژێکیان مردنە و تەنانەت لە چاوپێکەوتنێکی  میدیاییش دەترسن. 



PM:01:24:24/11/2020