بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پایتەختی سووریا ڕوویدا

درانگانی شەوی ڕابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به‌ گوڕی ٤.٣ پله‌ی رێخته‌ر لە شاری دیمەشق، پایتەختی سوریا ڕوویدا. 

ناوەندی نیشتمانیی سوریا بۆ زەمینلەرزەزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٢.٨ خولەکی شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەپێوەری ٤.٣ پلە بە پێوەری رێختەر دیمەشقی پایتەختی هەژاندووە. 
 
ڕاشیگەیاندووە" ناوەندی بومەلەرزەكە لە دووری ٥٠ كیلۆمەتر لە باكوور و رۆژهەڵاتی پایتەخەتەوە بووە و دانیشتوانی ناوچەكە هەستیان پێكردوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە". 


AM:10:30:27/11/2020