لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی، شەقامەکانی پیرەمێرد و مەولەوی و ئۆرزی و بەردەم مزگەوتی گەورە و باخی گشتی بڵاوە بە هێزە ئەمنییەکان کراو، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بوو.
پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی بە (سپی) ڕایگەیاند" لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە بەردەرکی سەرای سلێمانی، شەقامەکانی پیرەمێرد و مەولەوی و ئۆرزی و بەردەم مزگەوتی گەورە و باخی گشتی بڵاوەیان پێکراوە".
وتیشی" لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و کاسبکاران و مامۆستایان چین و توێژەکانی دیکە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی ڕشتنی کازی فرمێسک ڕێژ هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران بەمەبەستی بڵاوە پێکردنیان".
هاوکات پەیامنێری (سپی) ڕاشیگەیاند" ئەو هێزانە رێگریدەکەن لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ههوڵی دهستگیر كردنی خهڵك دهدهن".
سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە لە دژی دواکەوتنی موچە و لێبڕینی موچە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژە جیاوازەکان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتیان کرد.