مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکێکی بەرفراوان شاری رانییە دژی دواکەوتنی مووچە و گەندەڵی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
خۆپیشاندان کە لەلایەن مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران و خەڵكێکی بەرفراوانەوە رێکخراو و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بەشدارە، داوای پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا و دانەوەی مووچەکانی پێشو و، دژی گەندەڵی و نادادی رژاونەتە سەر شەقام.
ئەو خۆپیشاندانە دوای خۆپیشاندانی دوێنێ شەوی شاری دەربەندیخان و وارماوەو خۆپیشاندانی دوو رۆژەی سلێمانی دێت کە ٤٣ کەسی تێدا دەستگیرکرا.
مووچەخۆرانی هەرێم ئەمڕۆ ٥٠ رۆژ تێدەپەڕێت تا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگێکیان بۆ خەرج دەکات بە ٢١٪ لێبڕینەوە.