نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵێنەوە لەو کەسانە دەکات توندتیژی دژی خۆپیشاندەران ئەنجام دەدات



نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق-یونامی، سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیانە دەکات، کە لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کەوتوونەتەوە و داوادەکات لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکرێت توندوتیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامداوە.


لەو راگەیاندنەدا کە ئەمڕۆ یۆنامی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بڵاویکردەوە، ئەو رێکخراوە نێو دەوڵەتییە داوا دەکات، ڕێگا بە ڕاگەیاندنەکان بدرێت کە بە ئازادانە کاربکەن.


یونامی دەشڵێت" سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیانە دەکەین، کە لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکاندا لەسلێمانی هاتە ئاراوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".


لە ڕاگەیەندراوەکەدا یونامی داوای کردووە، کە مافی خۆپیشاندانی ئاشتانە پارێزراوبێت و لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکرێت توندوتیژییان ئەنجامداوە، داواشدەکات، کە ڕێگابدرێت ڕاگەیەندراوەکان بە ئازادانە کاربکەن و دۆخەکە هێور بکرێتەوە.


AM:12:11:09/12/2020