پۆلیسی سلێمانی پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە لە وتەی ئەو مامۆستا ئاینییەی کە رایگەیاندبوو، کاری بەدڕەوشتی لەمزگەوتەکەیاندا ئەنجامەدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیی لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات "دوای ئەوەی ھەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە یەکێک لەمزگەوتەکانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی بۆ کاری بەد ڕەوشتی بەکاردەھێرێ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی سەرای ڕاسپارد کە لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ ڕاستی و دروستی ھەواڵەکە بکەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی سەرا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو بەووتەی مامۆستای ئاینیی مزگەوتەکە لەمساڵدا ھیچ کارێکی بەدڕەوشتی لەمزگەوتەکە ئەنجامنەدراوە".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی رەتیکردوەتەوە، کە ھیچ کارێکی بەدڕەوشتی لەو مزگەوتە ئەنجامدرابێت و بڕیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەشیان لەوبارەیەوە داوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوپاتیدەکاتەوە کە وەک ئەرکی سەرشانیان ئامادەیی تەواویان ھەیە بۆ چاودێریکردن و بەرگرتن لەھەر کارێکی بەدڕەوشتی و نایاسایی لەھەر شوێن و جێگایەکی شاری سلێمانیدا ئەنجامبدرێت.
له‌په‌یامێكیشدا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی رایگه‌یاند، مزگه‌وت شوێنی عیباده‌ته، شوێنی رێنماییكردنی خه‌ڵكه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌هه‌مو جۆره خراپه‌ك، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره مامۆستایه‌ك به‌نه‌زانی خۆی خراپ سود له قسه‌كانی وه‌رگیراوه، خۆشی ئێستا قسه ده‌كات و ده‌ڵێت، "قسه‌كانم شێوێندراون"، كامێرای چاودێری له‌ناو هه‌مو مزگه‌وتێكدا هه‌یه و به‌دواداچونمان كردوه و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه.
له‌لای خۆشیه‌وه، ئیبراهیم عارف، پێشنوێژی مزگەوتی حاجی عەزیزی خەیات رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك میدیا كه قسه‌كان ده‌شێوێنن، راستیه‌كان وه‌ك خۆی ناگه‌یه‌نن، "من نه‌موتوه مزگه‌وته‌كه بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵكو وتومه كۆمه‌ڵێك هۆتێل له‌ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه هه‌یه، خه‌ڵكانی قه‌ره‌ج و خه‌ڵكی دیكه‌ی تێدایه، مزگه‌وته‌كه داده‌خه‌ین تا به‌كارنه‌هێندرێت، نه‌ك وتبێتم به‌كارهێندراوه، وتومه".