مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند" من یه‌كه‌م كه‌سم كه له بودجه‌ی داهاتو زیانم پێده‌گات، چونكه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆرم له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، ده‌متوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنم، به‌ڵام ویژدانم ڕێگه‌م پێنادات ئه‌و كاره بكه‌م".
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا له‌باره‌ی چاکسازیەوە رایگەیاند " ده‌بێت چاوه‌ڕوانی روخانی سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین، یان چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ئهنجامبدەین، كه‌سی یه‌كه‌میش ده‌بێت له بودجه‌دا زیانی پێده‌گات، به‌ڵام ده‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنێت، بۆئه‌مه‌ش ویژدانی رێگه‌ی پێنادات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی٢٠٢١ ەوەرایگهیاند، " له ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه، به‌ده‌ست دامه‌زراندنی هه‌ڵه‌وه دهناڵَێنین كه هه‌ڕه‌شه له سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات تا ده‌گاته روخانی ته‌واوی سیستمه‌كه‌وه، یان رازی بین به روخانی ته‌واوی سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یان ده‌بێت ده‌ست به پرۆسه‌ی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "ناكرێت ملكه‌چی هاوكێشه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی پێش‌و بین، یان ده‌بێت دۆخه‌كه چاك بكه‌ین یان پێبكەنین به خه‌ڵك كه ئه‌مه‌ش نالۆژیكیه".
وتیشی:"وه‌ره‌قه‌یه‌كی سپی چاكسازیمان گرتۆته‌به‌ر، به‌هه‌مانشێوه‌ی هه‌مو وڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهان وه‌ك كۆریای باشور و سه‌نگاپور و ئیمارات كه بڕیاری قورسیان داوه و هه‌نگاوی بوێرانه و قوربانیشیان له‌پێناویدا به‌خشیوه".