ڤیدیۆ.. نهێنیه‌ك له‌باره‌ی "قاچاخچێتی" لە مەرزی باشماخ ئاشكراده‌کرێت

دوو پەرلەمانتاری خولی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان جۆرێکی تری "قاچاخچێتی" لە مەرزی باشماخ ئاشكراده‌کەن. 

 

هەریەک لە عەبدوڵای مەلا نوری و شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتارانی خوولی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەدواداچوونێکدا بەڵگەیەکی تری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخ ئاشکرا دەکەن و دەڵێن" بۆ بەرچاوی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ئەو هێزە چەکدارانەی کە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و پاسەوانی قاچاخچیەکانن، گریمانەی ئەوە بکەن مانگانە ٥٠ ملیۆن دۆلار قازانج، لە مەرزەکانی سنوری یەکێتی، بچێتە گیرفانی چەند کەسێک".

 

هاوکات لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەو پەرلەمانتارانەی خولی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان باس لەوەش دەکەن، ئەو پارەیە گەر دابەش بکرێ بەشی ١٠٠ هەزار خێزانی کەمدەرامەت ئەکات، بە بڕی ٥٠٠ دۆلار بۆ هەر خێزانێک؟ هاوسەرۆکانی یەکێتی قسەیان چییە؟، بیرمان نەچێت سنوری حکومڕانی زەردیش زۆر گەنیوترە.



PM:11:08:20/12/2020