بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەم لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەرزبۆتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە" سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٢ هەزار دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزارو ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٣٥٠ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ٤٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٥٠ دینار.

AM:10:00:28/12/2020