کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم دیاریکرا

بریکاری وەزارەتی پەروردەی هەرێم رایدەگەیەنێت" وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە لە رێکەوتی 10ی کانونی دووەمی 2021". 

 

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا توشبوون بە کۆرۆنا لە کەمبوونەوەدا بێت، ئەوا لە 10-1-2021 دەرگای قوتابخانەکان بە رووی خوێندكاراندا دەکرێنەوە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەكان تا 1ی مانگی داهاتوو بە داخراوی بمێنێتەوە.



AM:11:06:28/12/2020