نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێشتا هه‌لی ئه‌وه ماوه گه‌ل متمانه به ده‌وڵه‌ت و سیستمی سیاسی بكاته‌وه".
ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق مستەفا کازمی، سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکی فراوان کرد‌و ڕایگەیاند" ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، حكومه‌تی ئێستاش هه‌ڵقوڵاوی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و داواكاریی مه‌رجه‌عیه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بهێنێته كایه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران وتی" كه هێشتا هه‌لی ئه‌وه ماوه گه‌ل متمانه به ده‌وڵه‌ت و سیستمی سیاسی و میكانیزمی دیموكراسی بكاته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی پاكوبێگهر به‌ڕێوه‌به‌رێت كه سه‌قامگیری به وڵات بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگەنادەن چەکی بێ مۆڵەت بەدەست گروپەکانەوەبێت و هەڕەشە لە ئازادی و ئاسایشی هاوڵاتیان بکەن.