بكوژی عەقیدەكەی شاری سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردووعەقیدێكی خانەنشینی كوشت دەستگیركراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە". 

 

ئاسۆی شێخ تەها بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بکوژی عەقیدە خانەنشینەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی دەستگیرکرا کە شەوی رابردوو دەستڕێژیگولـلەی لە ماڵەکەیان کردبوو و لە ئێستادا بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تۆمەتباری بکوژی ئەو ئەفسەرە خانەنشینە کەسێکە لە خانەوادەکەی خۆی. 

 

شەوی رابردوو لەگەڕەكی قڕگەی سلێمانی ئەفسەرێکی پلە باڵا بە پلەی عەقیدی خانەنشین لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تەقەی لێكراو بەسەختی برینداربوو، بەڵام دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.



PM:06:47:30/12/2020