لیستی ئەو وڵاتانەی ئێستا چوونەتە ناو ساڵی ٢٠٢١



جیهان هەنگاو بۆ ساڵی ئایندە دەنێت بە ئاواتی ئەوەی ساڵی ئایندە باشتربێت لەمساڵ کە ساڵێکی خراپ بوو بۆسەرجەم مرۆڤایەتی، لە ئێستادا هەندێک وڵات پێیانناوەتە ساڵی ٢٠٢١ەوە.

 
بە حکومی هەڵکەوتەی جوگرافیان ئەم وڵاتانە پێیان ناوەتە ساڵی نوێو:

 
- کۆماری کیتیباتی کە لەژمارەیەک دورگە پێکهاتووە بە ناوی " ئەرخەبیلەوە"و دەکەونە ئۆقیانووسی ئارام و ١٤ کاتژمێر جیاوازن لە کاتی گرێنچ، ژمارەی ئەم دوورگانە ١٠٠ هەزار کەسەو لە ساڵی لە ١٩٧٩ لە وڵاتی بەریتانیا جیابوونەوە، لەساڵی ١٩٩٩دا بووبە بەئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 
- دوورگەی لاین ئایلاندز دووەم شوێنە لە گۆی زەوی پێی ناوەتە ساڵی ٢٠٢١ کە جوگرافیاکەیان هێڵێکن لە دورگە پێکهاتوون و، ژمارەیان نۆ دورگەیەو سەر بە لکیریباتیەو، سێ دوورگەیە لە رووی سیاسیەوە سەر بەئەمەریکان.

 
- دورگەی هێل: ئەرخەبیل لە ١٢ دورگە پێکهاتووەو سەربە ئەمەریکان، لەو ١٢ دوورگەیە ٣ دانەیان خەڵکی تیا دەژی و دانهیشتوانەکەی ٣٠ هەزار کەسە. پێشتر سەر بە بەریتانیا بووە.

 
- ساموا: ئەمانیش ئاهەنگیان بەبۆنەی ساڵی نوێوە سازکرد، لە کۆمەڵێک دورگە پێکهاتووە، دانیشتوانەکەی ١٩٦ هەزار کەسە، لە ساڵی ١٩٦٢دا لە نیوزلەندا جیابۆتەوەو ١٤ کاتژمێر لە پێش کاتی وڵاتانی گرێنێچەوەیە.


- بەپێچەوانەی ئەو وڵاتانەوە، ئۆسترالیا گەورەترین وڵاتە کە ساڵی ٢٠٢٠ جێهدە‌ڵێت لەبەر ئەوەی ١١ کاتژمێری تری لەسەر کاتی گرێنچ داناوە.

 


PM:03:21:31/12/2020