بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە دهۆك گیان لەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سێ کەسی لێكەوتەوە

هاتوچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگەی ناحیەی زاویتە بۆ دهۆك وەرگەڕاوە و لە ئاكامدا كەسێك گیانی لەدەستداوەو سیانی دیكەش برینداربون". 

 

موقەدەم ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەسەر ڕێگای زاوێتە بۆ دهۆك نزیك دوو ڕیانی گوندی بابلو ڕووداوێكی وەرگەڕان ڕوویدا. 

ڕاشیگەیاندووە" ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنترا بووه، كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون، هۆكاری روداوەكە خێرایی لێخوڕین بووە". 



PM:03:00:08/01/2021