لەبارەی دابەزینی نرخی دینارەوە بەرامبەر دۆلار روونکردنەوە دەدرێت



دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە و نە حکومەت بەنیازە دەستکاری نرخەکەی بکات و، پەرلەمانیش ناتوانێت گۆڕانکاری لەو نرخەدا بکات.

 
ئەمڕۆ لەگەڵ دەستکردن بە خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دابەزاندنی نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر١٣٠ هەزار دینار، بازاڕی دۆلار پشێوی تێکەوت، لەوبارەیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلوفزیۆنیدا رایگەیاند " لەم دۆخەی ئێستادا حكومەتی عێراق نیازی دابەزاندنی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری بەرامبەر نییە‌ و، گۆڕانكاری لە نرخی ئێستادا ناکات."  




ئەو پەرلەمانتارە کە ئەندامی لیژنەی دارایشە وتیشی، "ئەو نرخەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ دا بۆ دۆلار دانراوە لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە گۆڕانكاری تێدا بکات و لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە و حکومەت لەسەر ئەو نرخە داهات و خەرجییەکانی دیاریکردووە."  


  لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر ١٤٥ هەزار دینار دیاریکراوە.ئەم بڕیارەش بە پاڵپشتی حکومەتی بەغدا رۆژی ٢٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە. 

 


PM:11:01:09/01/2021