ئێوارەی ئهمڕۆ دووشهممه ١١ی کانوونی دووەم، ژمارەیەک ئهندامی كورد له پەرلەمانی عێراق، هاوپهیمانێتیهكیان لهژێر ناونیشانی (هیوا) ڕاگەیاند.
گروپی (١٥) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" گروپی ١٥ ئێستا هاوپەیمانی هیوایە واته (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)مان ڕاگەیاندوه لهبهغداو لهناو ئهنجومهنى نوێنهران".
ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوا پێکدێن لەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە:
٭ پێنج پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان (یوسف محەمەد- هۆشیار عەبدوڵا- کاوە مەحمود- غالب محەمەد- بەهار مەحمود).
٭ دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی (ئەحمەد حاجی رەشید، سەلیم شوشکەیی).
٭ دوو یەکگرتووی ئیسلامی (موسەننا ئەمین، جەمال کۆچەر).
٭ دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایندە (سەرکەوت شەمس، رابون مەعروف).
٭ دوو پەرلەمانتاری سەربەخۆ (رێبوار كەریم، عەبدولباری مەجید).
٭ دوو پەرلەمانتاری جیابووەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ (یوسرا رەجەب، سڕوە ونس).