وتەبێژی حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئاشكراکرد و دەڵێت" كە بە پێنج ڕۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت".
د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند" سبەینێ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و به پێنج ڕۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت".
پێشتریش هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە میدیاكانی پارتی ڕایگەیاندبوو" لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدرێت، بڕیارە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێت".