ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکانەوە داوایەکی بەپەلەی بۆ لیژنەی بالآی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەیە کەئەمڕۆ کۆدەبنەوەو دەڵێت " داوا دهكهین پرۆسهی خوێندن دهستپێبكاتهوه، ئهگهر چاوهڕێی تهواوبونی مهترسی كۆرۆنا بكهین كۆتایی نایهت."
ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکانەوە ئەو پێیوایە ئەگەر چاوەڕێی تەواوبوونی مەترسی کۆرۆنا بکرێت، کۆتایی نایەت و داوا دەکات پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.
پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت" پێشنیار هەیە پۆلی ١٢ لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەست بە خوێندن بکەنەوە".
هەروەها دەشڵێت " پێشنیازێکی دیکەش کراوە، کە رۆژی ١ی شوبات دەست بە خوێندن بکرێتەوە بە (تەناوب) لە ناوەندەکانی خوێندن بە مەرج و رێکارە تەندروستییەکان، ئەگەرنا لە ١ی ئازاردا دەست بە خوێندن بکرێتەوە بە تەواوەتی و بەردەوام و ئەگەر ئەوە سەرکەوتووبوو لەو وەرزەدا وەرزی دووەم بخرێتە مانگی ئەیلوول بۆ تەواوکردنی خوێندن."