پەیجەکانی نزیک داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا راگەیاند.
چەکدارانی داعش له رێگه‌ی په‌یجه فهرمیهكانیهوه بڵاویكرده‌وه، تەقینەوەکانى بەغدا لەرێگەى دوو خۆکوژەوە بەناوەکانى (ئەبو یوسف ئەنسارى، محەمەد عارف موهاجیر) ەوە ئەنجامدراون.
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ پێنج شەممە له هه‌ردوو ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌یخ و گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی باب شه‌رقی له شاری به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی بەهێز له بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنه ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ، روویاندا، کە بەهۆیانەوە ٣٢ کەس کوژراون و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.