کێشەی بڕیاری دادگای فیدراڵی قابیلی ڕەتکردنەوەو پێداچونەوەی نیە. ئەوەی گرنگە کە بکرێت داننانی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێمی کوردستانه بەهەڵەکانیاندا، هه‌ڵه‌ی پشتگوێخستنی خه‌ڵكی كورد و مافه‌كانی هاوڵاتی كورد و ته‌ماشاكردنی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك كرێگرته‌ی حوكمڕانییه‌ك كه به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی هاتووه و ئینسافی نییه بۆ بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كان و ماندوو بونیان.
ڕاسته وه‌ك ماف، كوردستان و كورد ده‌بێت خۆێ مافی بڕیاری سه‌ر زه‌مین و ژێر زه‌مینی كوردستانی له به‌رده‌ستدا بێت، به‌ڵام ئایا كورد وه‌ك گشت مافی بڕیاری ئیداره‌دانی خۆی له‌ده‌ستدا بووه یان ته‌نیا چه‌ند بنه‌ماڵه و ده‌سته‌یه‌ك؟
ئێسته كه ئه‌و مافه له‌وان ده‌ستێنرێته‌وه، زۆرینه‌ی كورد كه عه‌زیه‌تی شۆڕشه‌كان به‌ر ئه‌وان كه‌وتووه و له‌م سی ساڵه‌دا بێ مافترین خه‌ڵك بوون و حكومه‌تێك و دوو ئیداره‌یان به‌سه‌ردا فه‌رز كراوه كه هیچ نرخێك بۆ ئه‌وان دانانێت چۆن پێی خۆشحاڵ نابن، ئه‌مڕۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال وه كیمیاباران له ڕقی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی بێ مافكردنی سی ساڵه‌ی خۆیان به بڕیارێكی وا دۆڵخۆشن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه له كوردایه‌تی و مافی كورد تێ ناگه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌تی سه‌رزه‌مینی كوردستان خراوه‌ته ژێر ده‌ستی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك به سپۆنسه‌ری دوژمنێكی خوێنخواری كورد كه ده‌سه‌ڵاتی توركه، و به هه‌مان ئه‌و سه‌روه‌ته كوردییه، له بادینان و مه‌خمور و سه‌ری كانی و سیته‌ك و عه‌فرین و شه‌نگال، كوردی پێ ئه‌كوژێت.
زۆر پێویسته ئێوه و ئێمه‌ش به‌خۆماندا بچینه‌وه، گرنگە بتوانرێت حکومەتێکی ڕاگوزەری نیشتمانی پێکبهێنرێت و دادگای (من این لک هژا) ئاوابکەن. ناكرێت له جینۆسایده‌وه هاتبینه ده‌ر و تۆ له كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك بیت و كه‌سوكاری ئه‌و خه‌ڵكه جینۆسایدكراوه دووبا‌ره له ژێر نێڵی غه‌دری ئێوه‌دا بچه‌وسێته‌وه، گەر ڕاستەکەن و ویستی پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمتان هەیە كه ڕووبارێك خوێنی بۆ ڕژاوه،، دادپه‌روه‌ری له هه‌رێم به‌رپا بكه‌ن، ڕێگەی سێمڵکان وڵابکەن، پێش دادگاییەکی دیکە داوا لەهێزەکانی تورکیا، خوێنخواری كورد، بکەن خاکی هەرێم جێبهێڵن، لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیانی بادینان دەربکەن، سیسته‌مێك دابمه‌زرێنن هه‌مووان هه‌ست بكه‌ین ئه‌مه وار و نیشتیمانی هه‌موومانه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان له سه‌رتاوه له‌سه‌ر ئابووری غه‌نیمه و تاڵانی نه‌بوایه و ده‌سه‌ڵاتی دابه‌شكردنی كێكی كوردستان بوایه به‌سه‌ر منداڵی من و منداڵی تۆ وه‌ك یه‌ك ئه‌وكاته هه‌مووان ڕووی ئه‌وه‌مان ده‌بوو شه‌ڕی ئه‌و كێكی نه‌وت و غازه بكه‌ین، هەندێک سەرکەوتن بە(سەرکەوتنی پیرۆس) ناودەبرێت سەرکەوتنێکی نرخ گران، کە هیچ چێژێکی سەرکەوتنی تێدا نابینرێت/ پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و غاز بۆ ئێمەی کورد، نه‌گه‌شته ئاستی سه‌ركه‌وتنێكی له‌مجۆره، ئه‌گه‌ر جاران له حه‌فتا و هه‌شتاكاندا بیرمان له‌وه بكردایه‌ته‌وه ڕۆژێك دێت نه‌وت و غازی كورد له ژێر ده‌ستی كورددا ده‌بێت هه‌مووان خۆشحاڵ و شاگه‌شكه ده‌بووین، ئێسته به‌ناو نه‌وت و غازی كورد له ژێر ده‌ستی كورددایه، به‌ڵام ئه‌مه له وه‌همێك زیاتر نییه، نه‌وت و غازی كورد به سپۆنسه‌ری دوژمنانی كورد، چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌م كراون به وه‌كیل به‌سه‌ریه‌وه، نه‌وت و غازی كورد ده‌بێت خۆماڵی بكرێت.