کردی بەژن

هیبە فەیسەڵ
کردی بەژن…. 
ئەزانم خەیاڵ و فکری ڕۆشنت بەرەو چ پەنجەرەیەکی بردی.

بەلام نەخێر، ئەمجارە مەبەست لەو تابلۆیە نیە کە من و تۆ و یەکێکی دی دێتە پێش دیدەمان.

بەڵکو لێرەدا دەمانەوێ  پێ بخەینە گۆمێکی تری پەنگ خواردوو لە نەریت و بە بەهاکردنی تێڕوانینیەکانی کۆمەڵگە، بە چی و چۆن و بۆ کێ؟! 

لێرەدا پێوستە پرسیارێک لەسەر ئاڵای بەناو ئاشتی بچنین کە تا ئێستا نەچنراوە و هەوڵی هەڵگەڕاندنەوەی بۆچون و دووبارە نوسینەوەیان لە پێناو گەڕانەوەی بەها و شکۆی مرۆڤەکان. 

ئەو پرسیارەش نە زانستی فەزایە و نە موعجزەی ئیلاهی. بەڵکو پرسێکە هەموومان بەرپرسیار دەکات لە واقعێکی شێواو و ڕاستیەکی خەسێنراو. مرۆڤ لە بنەڕەتدا بەهێزە، بەڵام بە بوونی پشت و دەستێکی دیبەهێزتر و بە بەرهەمتر دەبێت. 

ئەو واقعەیە کە پێویستی بە گەڕاندنەوەی شکۆی مرۆڤە بۆ خودێک دوور لە شوبهاندنی بە میهرەبانی خواوەند و نەمری. 

ئەو پرسیارەی کە وەڵامەکەی وەک خۆر ئاشکرایە و بە بوێری مناڵێک دەدرکێنرێ. 

جا بەڕێزان، دەزانن ئەو پرسیارە چیە؟ 

ئەو پرسیارە پڕاوپڕ پێچەوانەی ئەو وتەیەیە کە دەڵێت( لە دوای هەموو پیاوێکی مەزن، ژنێکە) یان بەکوردیەکەی خۆمان کە دەڵێن فڵانە ژن مێردەکەی کرد بە پیاوی ناو پیاوان. 

ئەی داخۆ کەی و چۆن دەبێت گەر پیاوێک ژنەکەی بکا بە ژنی ناو ژنان؟ یان تەنها بیکا بە ژن 

27/10/2023



وتارەکانی تری نوسەر